دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت لەم هەفتەیەدا و لە رۆژی سێشەممەوە بارانبارین دەست پێبکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، سبەینێ رۆژی دووشەممە، ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت و لە هەرێم و باشور هیچ گۆڕانێک لە پلەکانی گەرمادا روونادەن، بەڵام لە ناوچەکانی ناوەڕاست کەمێک پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
لەبارەی پێشبینییەکانی کەشوهەوای رۆژی سێشەممەوە
ئاماژەی بەوەداوە، ئاسمانی وڵات ساماڵ و کەمێک هەوراوی دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی
نمە باران لە هەرێم و ناوچەکانی خۆرئاوا. پلەکانی گەرماش لەسەرتاسەری وڵاتدا هاوشێوەی
رۆژی پێشووتردەبن.
راگەیانراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەسەرتاسەری
وڵاتدا ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پێشبینی دەکرێت لە هەرێم نمە باران ببارێت و پلەکانی
گەرماش کەمێک دادەبەزن، بەڵام لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشور پلەکانی گەرما هاوشێوەی
رۆژانی پێشوو دەبن و لە خۆرئاوای وڵات پێشبینیدەکرێت نمەباران ببارێت.
لەبارەی پێشبینییەکانی کەشوهەوای رۆژی پێنجشەممەوە
راگەیەنراوەکەی دەستەی کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، ئاسمانی وڵات پەڵەهەوردەبێت
و لە هەرێم و باشور پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە، بەڵام لەناوەڕاستی وڵاتدا پلەکانی
گەرما کەمێک دادەبەزن.
کـ ، ئـ