سەردێڕ:

دیاردەیەکی گەردوونی لە ملیۆنان ساڵدا جارێک روودەدات

PM:01:06:10/10/2021

13180 جار خوێندراوەتەوە

تەلسکۆبی ھابڵ وێنەی دیاردەیەکی گەردوونی گرتووە کە ملیۆنان ساڵ جارێک روودەدات.


ماڵپەڕی دیجیتاڵ تریندز بڵاویکردەوە، تەلیسکۆبی ھابڵ توانیوویەتی ساتی یەکگرتنی دوو کاکێشان بگرێت کە بەھۆی ھێزی کێشکردنەوە روویداوە.
بە گوێرەی ماڵپەڕەکە، کاکێشانەکان یەکێکیان ناوی "إن جی سی ٥٩٥٣" و ئەوەی دیکەیان ناوی "إن جی سی ٥٩٥٤" و بە دووری ١٠٠ ملیۆن ساڵی تیشکی لە زەوییەوە دوورە.
زانایان لەو باوەڕەدان، یەکگرتنی کاکێشانەکان رەنگە ببێتە ھۆی لەناوبردنی یەکێکیان یان ھەردووکیان بمێننەوە و کاکێشانێکی گەورەتر پێکبھێنن.
ئەو زانایانەی لەسەر تەلیسکۆبی ھابڵ کاردەکەن ئاماژەیان بەوەداوە، وێنەکە نمونەیەکی زۆرباشە لەبارەی "کارلێکردنی کاکێشانەکان"ەوە. 
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، دیاردەی یەکگرتنەکە بەھۆی ھێزی کێشکردنەوە روودەدات و بە ملیۆنان ساڵ یەکجار روودەدات.
بە بڕوای زانایانی گەردوونی بەریەککەوتنی کاکێشانە بازنەییەکان "حەلەزونییەکان" دەبێتە ھۆی دروستبوونی جۆرێکی دیکە لە کاکێشان کە "شێوە ھێلکەیی" ھەیە.

کـ ، ئـ












گەلەری