ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کردنەوەى بازاڕى دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، کە بەراورد بە نرخەکەى لەداخستنى بازاڕى دراوەکان لە دوێنێ ئێوارەدا گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە.
ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.
١٠٠پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.
١٠٠لیرەی تورکی بە ١٧ ھەزار دینارە.