سەردێڕ:

ئایفۆن ١٤ تایبەتمەندییەکی جیاوازی تێدا دەبێت

PM:07:45:09/10/2021

9764 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی" mydrivers"ی چینی تایبەت بە تەکنیکە ئەلیکترۆنییەکان و ئامێرە زیرەکەکان ئاشكرایکردووە، کۆمپانیای ئەمریکی بۆ مۆبایلەکانی "ئایفۆن" هەوڵدەدات تایبەتمەندییەك زیاد بکات کە پەیوەندی بە کوژانەوەی شاشەکانەوە هەیە.


لە راپۆرتی ئەو ماڵپەڕەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەو کۆمپانیا ئەمریکییە هەوڵدەدات رێگەیەك بدۆزێتەوە کە پەیوەندی بە کوژانەوە و داگیرسانەوەی شاشەی مۆبایلەکانییەوە هەیە.

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، کۆمپانیای ئایفۆن لەگەڵ کۆمپانیای لارگانی تایبەت بە دروستکردنی هاوێنەکانی بینین، بەیەکەوە کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی رێگەیەك بۆئەوەی سیستمی ناسینەوەی رووخسار کاربکات بەبێ ئەوەی پەنجە بخرێتە سەر شاشەکە و دابگیرسێنێت.

بەکارهێنەرانی ئایفۆن کێشەیان بۆ دروستدەبوو کاتێك مۆبایلەکانیان دەکردەوە بەتایبەت لە حاڵەتی کوژانەوەی یان هەندێك حاڵەتی دیکە کە پەیوەندی بە ناسینەوەی رووخسارەوە هەیە.

هەروەها چاوەڕوان دەکرێت کە مۆبایلەکانیiPhone 14 - ProوPro Maxسادەتر بێت لە ئایفۆنەکانی پێشخۆی.














گەلەری