سەردێڕ:

نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات

PM:04:42:09/10/2021

10812 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، کە بەراورد بە نرخەکەى لە بەیانیدا ٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.


ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.

١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ ھەزار دینارە.













گەلەری