AM:10:33:08/10/2021
16588 جار خوێندراوەتەوە
میدیاکانی ژاپۆن بڵاویان کردەوە، کە بومەلەرزەیەکی دیکەی بەهێز ژاپۆنی هەژاندووە و گورەکەی پێنج پۆینت نۆ پلە بووە، کە لە دوای بومەلەرزەکەی ساڵی ٢٠١١ بە دووەم بومەلەرزەی بەهێزی ئەو وڵاتە دادەنرێت.
ئاژانسی كه‌شناسی ژاپۆن بڵاویكرده‌وه، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٥،٩ ویلایه‌تی چیبا'ی هه‌ژاندووه كه ده‌كه‌وێته باكوری رۆژهه‌ڵاتی تۆكیۆ و بومەلەرزەکە كاتژمێر ١٠ و ٤١ خولەک بەکاتی ژاپۆن له قوڵایی ٨٠ كیلۆمه‌تر له توێكڵی زه‌ویدا رووی داوه.
سه‌ره‌تا
ئاژانسه‌كه بڵاویكردبووه‌وه، بوومه‌له‌رزه‌كه به گوڕی ٦،١ رووی داوه به‌ڵام
دواتر راستی كرده‌وه و كردیه ٥،٩ پله.
به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه
٣٢ كه‌س بریندار بوون و گه‌شتكردن به شه‌مه‌نده‌فه‌ریش راگیراوە، بەوهۆیەشەوە ٣٦٨
هه‌زار گه‌شتیار گەشتەکانیان دواکەوتووە و له تۆكیۆ و هه‌ردوو ویلایه‌تی
كاناگواوا و سایتاما هه‌ست به بوومه‌له‌رزه‌كه كراوه.
هه‌رچه‌ند دوای
بوومه‌له‌رزه‌كه ئاژانسی كه‌شناسی ژاپۆن هۆشداری نه‌دا له روودانی تسونامی، به‌ڵام
له دوای ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌ی له ئاداری ٢٠١١ له باكووری رۆژهه‌ڵاتی تۆكیۆ رووی
دا كه نۆ پاشله‌رزه‌ی لێ كه‌وته‌وه به به‌هێزترین بومه‌له‌رزه داده‌ندرێت
كه له تۆكیۆی پایته‌خت هه‌ستی پێ كراوه.