سەردێڕ:

نرخی زێڕ دابەزی

AM:10:19:08/10/2021

12920 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٥٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، یەک گرامیش بە ٥٦ دۆلار و ٤٣ سەنتە.


ھاوکات، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٦ ھەزار و ٤٣٦ دۆلارە.

ھەروەھا، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ھەزار دینار بەرزبووەوە و بەم شێوەیەی خوارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٣ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٦٤ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤١٣ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لەجیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەگەرچی لە سەرەتای ھەفتەی رابردوو کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.













گەلەری