سەردێڕ:

بڕیارێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵای هەرێمەوە

PM:06:54:07/10/2021

11316 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم بڕیاریدا، کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان بە رێژەى (٤٥%) لە گشت قۆناغەکانى خوێندنى بەرایى و خوێندنى باڵا (پارالێل - ئێواران) کەمبکرێتەوە و بۆ زانکۆ و پەیمانگا ناحکومەییەکان کەمکردنەوەکە بەرێژەی ١٠%-٢٠% بێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بە فەرمانێکی وزاری تایبەت بە کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان دەرکرد.

ئاماژەی بەوەشداوە، ''هەرێمى کوردستان بە بارودۆخێکى تایبەت گوزەر دەکات بە شێوەیەک پێویستە هەمووان رەچاوى بار و گوزەرانى دارایى خەڵکى خۆمان بکەین و لە هەمان کاتیشدا بتوانین هەلى خوێندن بۆ هەموان دەستەبەر بکەین''.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ دروستکردنی کەشێکی زانستی لە دامەزراوە ئەکادیمیەکان هاوڵاتییان بڕیاریاندا بە کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان.


 

باسی لەوەشکردووە، کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان بەم شێوەیە دەبێت:


زانکۆ حکومییەکان


داشکانى رێژەى (٤٥%) لە کرێى خوێندنى (پارالێڵ) و (ئێواران)ى گشت قۆناغەکانى خوێندنى بەرایى و خوێندنى باڵا لە سەرجەم زانکۆ حکومییەکان و دامودەزگاکانى ترى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢).


زانکۆ تایبەتەکان


بەپێى ئەنجامەکانى ڕێزبەندى نیشتیمانى زانکۆکانى کوردستان دەبێت بەم شێوەى خوارەوە:

- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى B، بەڕێژەى (١٠%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.

- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى C، بەڕێژەى (١٥%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.

- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى D، بەڕێژەى (٢٠%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.

- سەرجەم پەیمانگە تایبەتەکان و کۆلێژە زانکۆییەکان بەڕێژەى (٢٠%) کرێى خوێندنیان کەمدەکرێتەوە.


 

ئەمە لەکاتێکدایە، لەساڵی ٢٠١٩ەوە وەزارەتی خوێندنی باڵاو تویژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە بە كەمكردنەوەی بڕی ٤٥ %ی كرێی خوێندن لە هەردوو سیستمی ئێواران و پارالێڵ بۆ ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠ و ٢٠٢٠-٢٠٢١.













گەلەری