سەردێڕ:

بانکی ناوەندی عێراق رێژەی دۆلاری فرۆشراوی لە بازاڕەکاندا بەرزکردەوە

PM:02:22:06/10/2021

6524 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە و بەمەش رێژەی ٣٠٪ دراوی فرۆشراوی خۆی بەرزکردەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢٠٨ ملیۆن و ٨١٨ هەزار و ٨٠٠ دۆلاری بە نرخی ١٤٦٠ دیناری عێراقی خستە بازاڕەوە.

بەراورد بە دوێنی، بڕی دۆلاری فرۆشراوی بانکی ناوەندی کە گەیشتە ١٦٠ ملیۆن و ٧٣٤ هەزار دۆلار، بە رێژە ٣٠٪ ئەمڕۆ دۆلاری فرۆشراوی بانکەکە زیادیکردووە.

کڕیارانی دۆلار مامەڵەیان بە بڕی ١٦٤ ملیۆن و ٢٩٨ هەزار و ٨٠٠ دۆلاریان بۆ پشتیوانیکردنی هەژماری بانکییان لە دەرەوە و ئاڵوگۆڕپێکردنی بە مەبەستی بازرگانی.

لەو بڕە پارەیەش، ٤٤ ملیۆن و ٥٢٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەختینەیی لەناوخۆی وڵاتدا ئاڵوگۆڕی پێدەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

هاوکات، چەندین جار بەمەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و جێگیرکردنی نرخەکەی، بانکی ناوەندی بڕی فرۆشی دۆلاری لەبازاڕەکاندا بەرزکردووەتەوە.

كـ.ئـ













گەلەری