سەردێڕ:

پێشبینییەکانی ئەمڕۆ و سبەینێی کەش و هەوای شارەکانی هەرێم

AM:11:52:06/10/2021

6448 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرى گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، کەش و هەوای ئاسمانی شارەکانی هەرێم لە ئەمڕۆ و سبەینێدا ساماڵ دەبێت پلەکانی گەرماش بە بەراورد بە دوێنێ وەک خۆیان دەمێننەوە.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی شارەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت و ئەمڕۆش لەشاری دهۆک ئاسمان پەڵەهەور دەبێت.

کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمی لە هەولێر ٣٠ پلە و نزمترین پلەش ١٥ پلە دەبێت، هاوکات، لە سلێمانیش ٤٢ بە ٢٥ پلە و لە دهۆک ٤٠ بە ٢٤ پلە و لە هەڵەبجە٤٣ بە ٢٧ پلە و لە کەرکوکیش ٤٤ بە ٢٨ پلەی سیلیزی دەبێت.

ماوەی زیاتر لە ١٥ رۆژە وەرزی پایز لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە و دوای ئەوەش پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەرداهات، هاوکات وەرزی هاوینی ئەمساڵیش بەرزترین پلەی گەرما لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکرا و پلەی گەرما گەیشتە نزیکەی ٥٣ پلەی سیلیزی.













گەلەری