ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بازاڕی دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، کە بەراورد بە نرخەکەى لەدوێنیدا، نزیکەی ٢٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.
هاوکات، بەهاى تمەن بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى و ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٥٦ هەزار تمەن مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ، نرخی تمەن لەبەرامبەر دۆلاردا دابەزیوە.
ساڵی رابردوو،
حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨
ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی
دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.
١٠٠ لیرەی تورکی
بە ١٧ ھەزار دینارە.