ئەمڕۆ سێشەممە، لە کردنەوەى بازاڕی دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٨٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، کە بەراورد بە نرخەکەى لەداخستنى بازاڕدا لە ئێوارەى دوێنێ ١٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.
ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی
دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.
١٠٠ لیرەی تورکی
بە ١٧ ھەزار دینارە.
دۆلار بەرامبەر
بە تمەنی ئێرانی و لیرەی تورکی:
١٠٠ دۆلار دەکاتە
دوو ملیۆن و ٧٥٦ هەزار تمەنی ئێرانی.
١٠٠ دۆلار دەکاتە ٨٠٠ لیرەی تورکی.