سەردێڕ:

نرخی زێر لە بازارەکانی جیهان و هەرێم دابەزى

AM:11:40:04/10/2021

28724 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٥٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، یەک گرامیش بە ٥٦ دۆلار و ٣٩ سەنتە و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ ٢٣ سەنت دابەزیوە.


ھاوکات، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٦ ھەزار و ٣٦٢ دۆلارە.

ھەروەھا، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان هەزار دینار دابەزی و بەم شێوەیەی خوارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٢ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٦٤ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤١٤ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لەجیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەگەرچی لە سەرەتای ھەفتەی رابردوو کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.













گەلەری