بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ پلەی رێختەر لە دوو پارێزگای ئێران روویدا و تا ئێستا زیانەکانی ئاشکرانەکراوە.
بەگوێرەی ناوەندنی بومەلەرزەزانی زانکۆی تاران، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ پلەی رێختەر پارێزگاکانی بەختیاری و چوارمحال و ٢٠ گوند روویدا
ناوەندەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بومەلەرزەکە بە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر
بووە.
تا ئێستا ئێران راگەیەنراوی فەرمی لەسەر زیانەکانی بومەلەرزەکە
بڵاونەکردووەتەوە.
بومەلەرزە؛ رووداوێکی سروشتییە، بەهۆی جوڵانی پلێتەکانی
ژێرزەوییەوە دروستدەبێت و لەسەر ئاستی جیهان چەند چرکەیەک جارێک بومەلەرزە روودەدات،
بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەمیان ئەوەندە بەهێزن کە هەستیان پێبکرێت.