بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە هەولێر سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیش برینداربوون.
موراد ئەحمەد پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە گوندی قۆریتان لەسەر رێگای هەولێر - مەخمور بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیش برینداربوون.
هاوکات، فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، هۆکاری رووداوەکە
پێشبڕکێی نێوان دوو ئۆتۆمبێل بووە و دواتر کە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە خۆی کێشاوە بە
سێ سەرنشیندا و هەر سێکیان گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئامارەکانی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، لە حەوت
مانگی سەرەتای ئەمساڵدا دوو هەزار و ٢٨٧ رووداوی هاتوچۆ روویانداوە، کە تیایدا ٣١٦
کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و ٩٩١ کەسیش برینداربوون.
رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیان
لەدەستدان و برینداربوون یان کەمئەندامبوون دادەنرێت لە هەرێم، کە بەشێکی پەیوەندی
بە خراپی رێگاوبان و کوالێتی رێگاوبانەکانەوە هەیە و بەشێکیشیان پەیوەندی بە پابەندنەبوونی
شۆفێران بە خێرایی دیارکراو و رێنماییەکانی هاتوچۆوە هەیە.