سەردێڕ:

چیرۆکی شادبوونەوەی منداڵەکەی ئەفغانستان بە دایک و باوکی

AM:10:59:03/10/2021

26444 جار خوێندراوەتەوە

باوکێک لە فرۆکەخانەی ئەفغانستان بە مەبەستی پاراستنی کچەکەی لە چەکدارانی تاڵیبان، کچە تازە لەدایکبووەکەی و لەسەر تەلی سەر دیواری بنکەی سەربازی ئەمریکا رادەستی ھێزەکانی مارێنزی ئەو وڵاتەی کرد، دوای ماوەیەک لە ویلایەتی ئەریزۆنا پێی شادبووەوە و ئێستا ئەو خێزانە نیشتەجێی ئەو ویلایەتەن.


ماڵپەڕی دەیلی مەیڵ لەزاری حامید، کە ناوێکی خوازراوە، رایگەیاند، ئەو لە فرۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی حامید کارزای لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان بوو، بینی ھاوسەر و جگەرگۆشەکەی کەوتوونەتە قەرەباڵغی و پاڵەپەستۆوە و خۆی نەگرت و لە مارێنزێک پاڕایەوە کچەکەی لێوەرگرێت.
باسی لەوەشکرد، بۆ ماوەی پێنج ساڵ کاری وەرگێڕی لەگەڵ سوپای ئەمریکادا کردووە و متمانەی بەوە ھەبووە کە بە منداڵەکەی شاد دەبێتەوە و لەدەستی ھێزەکانی ئەو وڵاتەدایە.
حامید ئەوەشی خستوەتەڕوو، مارێنزەکە پێی راگەیاندووە، کە تەنیا دەتوانێت منداڵەکە وەرگرێت و راکێشێتە لای خۆیان و ئەویش ئەو سەرکێشیەی قبوڵ کردووە.
باوکی منداڵەکە ئاماژەی بەوەشدا، کاتێک گەیشتوونەتە ئەمریکا ئەوکات زانیوویەتی کە ڤیدیۆی رادەستکردنی کچەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبووەتەوە و لەرێگەی چەند کەسایەتییەکەوە و تەلەفزیۆنەوە بە کچەکەی شادبووەتەوە و دەیەوێت ئەو سەربازە بدۆزێتەوە کە کۆرپەکەی پاراستووە. 
ئەمە لەکاتێکدایە، بەبڕیارێکی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە مانگی تەمووزی ئەمساڵدا، تەواوی ھێزەکانی ئەو وڵاتە لە ئەفغانستان کشانەوە و لە سەرەتای مانگی ئەیلولدا بزوتنەوەی تاڵیبان کۆنترۆڵکردنی تەواوی خاکی ئەفغانستانی راگەیاند.













گەلەری