سەردێڕ:

گۆڕانکاری نرخی دۆلار و دراوەکان لە کردنەوەى بازاڕەکانی هەرێم

AM:10:06:03/10/2021

8412 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ ھەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەوەش بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ نرخەکەی ٥٠ دینار دابەزیوە.


ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.

١٠٠پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.

١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ ھەزار دینارە.













گەلەری