سەردێڕ:

ژمارەی کوژراوانی بەندیخانەکەی ئیکوادۆر بۆ ١١٨ کەس بەرزبووەوە

PM:09:42:01/10/2021

3756 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی ئیکوادۆر رایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی پیکدادانەکەی ناو بەندیخانەیەکی ئەو وڵاتە بۆ ١١٨ کەس بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی باشوری شاری گوایاکویل لە ئکیوادۆر رایگەیاند "ژمارەی کوژراوانی ناو بەندیخانەکە بۆ ١١٨ کەس بەرزبووەتەوە".

رۆژی سێشەممەی رابردوو، لە بەندیخانەی شاری گوایاکویل گروپەکانی ناو بەندیخانەکە بەمەبەستی دەستگرتن بەسەر کەلوپەل و خزمەگوزارییەکانی ناو زیندانەکە پەلاماری یەکترییان داوە و لە ئەنجامدا ١١٦ کەس کوژران و ٧٩ کەسی دیکەیان برینداربوون.

پێشتر پۆلیسی بەندیخانەکە ئاماژەی بەوەدابوو، بەشێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکانییانەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەمانگی شوباتی ئەمساڵدا لە ئەنجامی پێکدادانی زیندانەکان ٧٩ زیندانی گیانیان لەدەستدا و دواتر لەئەنجامی پێکدادانی نێوانیان لە مانگی تەمموز ٢٢ زیندانی دیکە کوژران.


کـ ، ئـ













گەلەری