سەردێڕ:

بەم هەینییە؛ نرخی زێڕ بەرزبووەوە

AM:09:52:01/10/2021

13244 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٩٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، یەک گرامیش بە ٥٦ دۆلار و ٤ سەنتە و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک گرام زێڕ زیاتر لە دۆلارێک بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٦ ھەزار و ٤٠٣ دۆلارە.

ھەروەھا، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان دوو هەزار دینار بەرزبووەتەوە و بەم شێوەیەی خوارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٠٨ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٦٦ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤١٥ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی زێر لەجیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەگەرچی لە سەرەتای ھەفتەی رابردوو کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.













گەلەری