سەردێڕ:

کەی پلەکانی گەرما دادەبەزن؟

PM:01:06:30/09/2021

32944 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبیندەکرێت رۆژی دووشەممەی داھاتوو لە ھەرێم و ناوچەکانی ناوەڕاست پلەکانی گەرما دەست بە نزمبوونەوەبکەن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، سبەینێ رۆژی ھەینی ئاسمانی وڵات ساماڵدەبێت و ھیچ گۆڕانێک لە پلەکانی گەرمادا روونادات.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژی شەممە ئاسمان ساماڵدەبێت و پلەکانی گەرما لەسەرتاسەری وڵاتدا کەمێک بەرزدەبنەوە.
لەبارەی پێشبنییەکانییەوە بۆ رۆژی یەکشەممە، راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەداوە، ئاسمانی وڵات ساماڵدەبێت و لە ھەرێم و ناوچەکانی باشور کەمێک پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
لە راگەیەنراوەکەشداھاتووە، رۆژی دوو شەممە، پێشبینیدەکرێت لە ئاسمانی ھەرێم و ناوچەکانی ناوەڕاستی وڵاتدا پەڵە ھەور دەربکەون و پلەکانی گەرما نزمبنەوە، بەڵام لە ناوچەکانی باشور پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.

کـ ، ئـ












گەلەری