سەردێڕ:

دەرگای عەمرەکردن بە ڕووی ئەم توێژەدا دەکرێتەوە

AM:11:51:30/09/2021

10176 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودییە رایگەیاند، لەمەودوا ئەو کەسانەی تەمەنیان لە ٧٠ ساڵ زیاترە دەتوانن عەمرە ئەنجامبدەن، بەڵام بەمەرجی وەرگرتنی ڤاکسین.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، رۆژنامەی عوکازی سعودییە لە چەند چاوگێک لە وەزارەتی حەج و عەمرەی ئەو وڵاتەوە بڵاویکردەوە، هەر کەسێک تەمەنی لە ٧٠ ساڵ تێپەڕیبێت و دوو ژەم ڤاکسینی دژە کۆرۆنای وەرگرتبێت رێگەیان پێدەدرێت عەمرە ئەنجام بدەن.

بەگوێرەی رۆژنامەکە، دەسەڵاتدارانی سعودییە پێشتر رێگەیاندا بە ئەنجامدانی نوێژی بەکۆمەڵ و بەجێگەیاندنی عەمرە بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان لەنێوان ١٢ بۆ ١٨ ساڵ و ئەو هاوڵاتییانەی تەمەنیان گەیشتووەتە ٧٠ ساڵ، بەڵام بەمەرجی ئەوەی دوو ژەم ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتبێت.

پێشتر، وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودییە ئاشکرای کردبوو، دەبێت ماوەی نێوان وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاکسینەکە و ئەنجامدانی عەمرەکە لە ١٥ رۆژ کەمتر نەبێت.

لەبارەی ئەو کەسانەی بەمەبەستی ئەنجامدانی عەمرەکردن سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن، وەزارەتی حەج و عەمرەی ئەو وڵاتە مەرجى ئەوەى دانابوو کە پێویستە ئەو کەسانە بەڵگەی وەرگرتنی ڤاکسینینان پێبێت تا بیسەلمێنێت هەردوو ژەمەکەیان وەرگرتووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا، وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودییە رێگەیدەدا بەو کەسانەی تەمەنیان لەنێوان ١٨ بۆ ٧٠ ساڵە عەمرە ئەنجام بدەن، بەمەرجی وەرگرتنی دوو ژەم ڤاکسینی دژە کۆرۆنا.


کـ ، ئـ













گەلەری