سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێم جارێکی دیکە دابەزی

AM:09:50:30/09/2021

15064 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٣٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، یەک گرامیش بە ٥٥ دۆلار و ٦٢ سەنتە و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک گرام زێڕ ٣٠ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزیوە.


ھاوکات، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٦ ھەزار و ٦٢٧ دۆلارە و بەمەش بەراورد بە دوێنێ ٢٩٧ دۆلار دابەزیوە.

ھەروەھا، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان هەزار دینار دابەزیوە و بەم شێوەیەی خوارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٠٧ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٦٣ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤١١ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی زێر لەجیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەگەرچی لە سەرەتای ھەفتەی رابردوو کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.













گەلەری