چین بە فەرمی نمونەیەک لە فڕۆکەی جەنگی پێشکەوتووی شەبەحی هاوشان لەگەڵ چەند فرۆکەیەکی جی ٢٠ نمایشکرد.
میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، فرۆکەکە بە بزوێنەری WS-10 دروستکراوی چینی ئامادە دەکرێت.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، بزوێنەرە نوێیەکان توانای ئەوەیان
هەیە فڕینی فرۆکەکە خێراتر بکەن و بە ئەندازەی خێرایی دەنگ بە ئاسماندا بۆ ماوەیەکی
زۆر بڕۆن.
شارەزایان باسیان لەوەکردووە، ئەو نمایشەی چین، کاردانەوەیەکە
بۆ ئەمریکا لە بەرامبەر فرۆکەی f-22 و f-35.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرپرسانی ئەمریکا پێشتر رایانگەیاندبوو،
فرۆکەکەی چین توانای ئەوەی نییە فرۆکەی شەڕکەی شەبەحی ئەمریکی تێپەڕێنێت.