سەردێڕ:

بە وێنە..لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس برینداربوون

AM:10:24:18/07/2021

2688 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە رایگەیاند، لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک بە ترافیک لایتێکدا لە ناحیەی تەقتەق دوو سەرنشینی ئۆتۆتمبێلەکە برینداربوون.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا، "ئەمڕۆبەرواری ١٨-٧-٢٠٢١ کاتژمێر٣٠-٤ خولەكی بەیانی لە ناحیەی تەتەق ئۆتۆمێلێک خۆیی کێشا بەترافیك لایتێكدا و لە ئەنجامدا بووەتە هۆی برینداربوونی دوو سەر نشینی ئۆتۆمبێلەکە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری توێتا- پیکاپ بووە.

هەر ئەمڕۆ، بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕتی، لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتیGMCدا لەسەر رێگەی خانەقین_جەلەولا لە نزیک بازگەی ناودۆمان، دوو کەس گیانیانلەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەمە لە کاتێکدایە رووداوەکانی هاتوچۆ لە هەرێمدا زیادیکردووە، بەشێکی شارەزایانی بواری هاتووچۆ هۆکاری سەرەکی بۆ لێخوڕینی خێرای شۆفێران دەگەڕێننەوە، بەڵام بەشێکی تری شارەزایەن دەڵێن خراپی رێگاوبانەکان دەبێتە هۆی دروستبوونی رووداوەکانی هاتوچۆ لە شاروشارۆچکەکانی هەرێم.

 
كـ ، ئـ
May be an image of road and street

May be an image of car and road
May be an image of car and road












گەلەری