سەردێڕ:

توێژینەوەیەکی نوێ: پارە تەمەن درێژ دەکات

PM:06:59:27/09/2021

11728 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکەی نوێی ئەمریکی باس لەوەدەکات کە هەر پێنج دەفتەرێک کە بۆ سەروت و سامانی کەسێک زیاددەکات، مەترسییەکانی مەرگ بە ڕێژەی ٪٥ کەم دەکاتەوە.


هەواڵێکی ماڵپەڕی ئەلعینی عەرەبی باس لەوەدەکات کە توێژینەوەیەکی نوێ ئەوەی سەلماندووە کە پارە دەتوانێت کاریگەری هەبێت لەسەر درێژبوونی تەمەنی مرۆڤ، باس لەوەش دەکات کە هەرچەندە ناتواینت بە پارە دڵخۆشی بکڕیت بەڵام دەتوانێت ژیانێکی درێژت بۆ بخوڵقێنێت و دەتوانێت بۆ چەندین ساڵ تەمەنت درێژ بکات.

توێژینەوەکە ئاماژە بەوەش دەدات کە ئەو خوشک و برایانەی دەتوانن سەروەتێکی ١٣٠ هەزار دۆلاری زیاتر بە بەراورد بە خوشک و براکانیان پاشەکەوت بکەن لە ٪١٣ ئەگەری تەمەندرێژییان زیاترە بە بەراورد بە ئەندامانی دیکەی خێزانەکانیان، توێژینەوەکە لەسەر بنچینەی چاودێری کردنی ژیانی ٥٤٠٠ کەس بووە بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ لە ئەمریکا وو توێژەران لەڕیگەیەوە گەشتوونەتە دەرئەنجامەکان.

دکتۆر ئێریک ڤێنیگۆد نوسەر و توێژەر دەڵێت، ئەنجامەکان ئەوەیان دەرخسرتووە کە یەکێک لە کلیلەکانی ژیانێکی درێژ دەکرێت هەبوونی خواردن و کاتی پشوودان و چاودێری باشتر ئەمەش وادەکات پارە ببێتە یەکێک لە کلیلەکانی دابینکردنی تەندروستییەکی باشتر بۆ کەسەکە.














گەلەری