PM:12:13:27/09/2021
15776 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسێکی عێراقی رایگەیاند، ئەمڕۆ عێراق دیاردەیەکی دەگمەنی کەشوهەوا بەخۆیەوە دەبینێت کە بریتییە لە یەکسانبوونی کاتژمێرەکانی شەو و رۆژ.
ئەمڕۆ دووشەممە، سادق عەتییە کەشناسی عێراقی لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کاتژمێرەکانی شەو و رۆژ یەکسان دەبن و هەریەکەیان ١٢ کاتژمێردەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری بەسرە خۆر لە کاتژمێر ٥
و ٤٠ خولەک هەڵهاتووە و ئێوارەش کاتژمێر ٥
و ٣٩ خولەک ئاوادەبێت.
سادق عەتییە ئەوەشی خستووەتەڕوو، روودانی ئەم دیاردەیە بەڵگەیە لەسەر
دەستپێکردنی وەرزی کورتبوونی رۆژ و درێژبوونی شەو.
کـ ، ئـ