سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بەشێوەیەکی سەیر خۆی دەکات بەناو کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلدا

PM:04:00:26/09/2021

29116 جار خوێندراوەتەوە

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دیمەنەکانی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلێک بەنێو قەرەباڵغی ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلدا بڵاوبووە و تیایدا دەرکەوێت، ئۆتۆمبێلێک کە منداڵێکیشی تێدایە و شۆفێرەکەی ژنە بەخێراییەکی زۆر خۆی دەکات بە ناو ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلدا.


رووداوەکە لە شاری داروینی ئوستورالیا روویداوە و لەکاتێکدا کە ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێل لەنۆرەی پەڕینەوەی ترافیکدا وەستاون، ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدەدات و بەخێرایی بەنێویاندا تێپەڕ دەبێت.
لەئەنجامی ئەو رووداوەشدا، ژنەکە کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەیە لەگەڵ  ئەو منداڵە بریندار دەبن و رەوانەی نەخۆشخانەی داروین کراون، بەڵام برینەکانیان سەخت نییە.













گەلەری