سەردێڕ:

عێراق بۆ ئێران: رێککەوتنەکان جێبەجێ بکەن

PM:02:58:26/09/2021

5444 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق داوای لە ھاوتا ئێرانییەکەی کرد، دەست بە جێبەجێکردنی "ھەنگاوە کردارییەکان"ی رێککەوتنە ھاوبەشە سنوورییە وشکانی و ئاوییەکانی نێوان ھەردوو وڵات بکەن.


لەپەراوێزی کۆبوونەوەی خولی ٧٦ەمینی ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکاندا لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق داوای لە حسێن ئەمیر عەبدولھیان وەزیری دەرەوەی ئێران کرد، "ھەنگاوە کردارییەکانی تایبەت بە رێککەوتنە ھاوبەشە سنوورییەکانی نێوان ھەردوولا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
لەو بارەیەوە وەزیری دەرەوەی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە وتیایدا ھاتووە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق داوای لە وەزیری دەرەوەی ئێران کردووە، "بەکرداری دەستبکەن بە جێبەجێکردنی رێککەوتننامە ھاوبەشە سنوورییە ئاویی و وشکانییەکانی نێوانیان". 
لەساڵی ١٩٧٥دا، رژێمی پێشووی عێراق رێککەوتنێکی لەگەڵ ئێراندا واژۆکرد، بەمەبەستی دابەشکردنی ئاوی شەتولعەرەب، بەڵام دواتر بە چوونە نێو جەنگی نێوان ھەردوولا، بەغدا رێککەوتننامەکەی لەگەڵ تاران لەساڵی ١٩٨٠ ھەڵوەشاندەوە. 
رێککەوتنەکە، سنووری ئاویی شەتولعەرەب لەنێوان ھەردوو وڵاتدا و ھەروەھا سنووری وشکانی نێوان ھەردوو وڵات دیاری دەکات.
ھاوکات، لەساڵی ٢٠٠٧یشدا، تاران و بەغدا گەشتنە تێگەشتنی نوێ لەرێگای دیدار و کۆبوونەوەی سەر ئاستی وەزیرانی دەرەوەی ھەردوولا، بەمەبەستی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکانی پێشووتر.












گەلەری