سەردێڕ:

ئەم رێگەیە بەکاربهێنە بۆ ئەوەی لە کڕێش رزگارت ببێت

PM:04:56:25/09/2021

11920 جار خوێندراوەتەوە

کڕێش یەکێکە لە باوترین کێشەکانی قژ لە هەردوو ڕەگەزدا، پسپۆڕان چەندین ڕێگای جیاوازیان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی پێشنیار کردووە، لێرەدا ئاسانترین ڕێگاکان دەخەینەڕوو.


ئەسپرین بە توانا سەرسوڕهێنەرەکەی لە نەهێشتنی ئازاردا بەناوبانگە، بەڵام کەم کەس دەزانێت کە پێکهاتەیەکی سەرەکیشە لە کەرەستەکانی جوانکاریدا، یەکێک لە بەکارهێنانەکانیشی بۆ نەهێشتنی کڕێشە.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی برایت ساید، بۆ ئەوەی بە تەواوی لە کڕێش ڕزگارت ببێت، دەبێت چەند پارچە ئەسپرینێک ورد بکەیت و تۆزەکە لەگەڵ شامپۆیەکی ئاساییدا تێکەڵ بکەیت، دواتر تێکەڵەکە بۆ چەند خولەکێک لە قژت دەدەیت.

پاشان مەساجی قژت دەکەیت بە ئاو و تێکەڵەکە و لێیدەگەڕێیت بۆ ماوەی ١٠ خولەک پێوەی بێت، لە کۆتاییدا دەیشۆیت و بە خاولییەک وشکی دەکەیتەوە.

ئەسپرین ترشی سالیسایکڵیکی تێدایە کە لە زۆربەی شامپۆ دژە کڕێشەکاندا بەکاردەهێنرێت.













گەلەری