ئەمڕۆ شەممە، لەکردنەوەى بازاڕى دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ ھەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخی دۆلار ٥٠ دینار دابەزیوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە بازاڕی دراوەکان لە بەغداد نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەراورد بە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار ٣٠٠ دینار بەرزترە.
ساڵی رابردوو حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا
و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
هاوکات، نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزارو ٥٠٠ دینارە.
١٠٠پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.
١٠٠لیرەی تورکی بە ١٧ هەزار دینارە