سەردێڕ:

ئەپڵ هەڕەشەی سڕینەوەی ئینستاگرام و هاوشێوەکانی لە ئاپستۆردا کردووە

PM:12:32:24/09/2021

5752 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی راپۆرتە ناوخۆيیەكانى کۆمپانیای فەیسبووک کە رۆژنامەی Wall Street Journal، بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی کەناڵی BBC، لە ساڵ ٢٠١٩، فرۆشتنی کارگوزاری لە رێگەی ئینستاگرام و ھاوشێوەکانی ئاشکراکردووە، فەیسبووک ئەوەی راگەیاندووە، ھەڕەشەی دەرکردنی ئەپەکانی لە ئەپ ستۆر لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە پێ گەیشتووە.


بەپێی زانیارییەکان، کۆمپانیای ئەپڵ، دوای ئەوەی کە بۆی دەركەوت لە رێگەی ئەپڵیکەیشنەکانی وەکو ئینستاگرام و ھاوشێوەکانی "بازرگانی بە کارگوزار و کارکەری ماڵانەوە" دەکرێت، ھەڕەشەی دەرکردنی ئەپەکانی فەیسبووکی لە ئەپ ستۆر کردووە، ئەوەش ئاشکراکراوە، دوای ھەواڵەکە، کۆمپانیاکانی ئەپڵ و گوگڵ کە خاوەنی بازاڕی داگرتنی بەرنامەن، سەرقاڵی گرفتەکەبوون بە زوویی و ئەپڵ داوای لە پرۆگرامەرەکانی کردووە کە "بە زووترین کات رێکاری پێویست بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە بدۆزنەوە".

لەلایەکی دیکەوە، بەپێی راپۆرتەکەی Wall Street Journalفەیسبووک، پێش ھەواڵەکەی BBC، ئاگاداری ئەم بابەتە بووە و لێکۆڵینەوەی لێکردووە، بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی ھەواڵەکە ھاشتاگە پەیوەندیدارەکانی لاداوە و ھەژمارەکانی داخستووە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، ھەواڵێکی BBC عەرەبی، ئەوەی ئاشکراکردبوو، لە سعودیە و کوێت لە رێگەی ئینستاگرامەوە کڕین و فرۆشتن بە کارگوزارەکان دەکرێت و بەبێ رەزامەندی خۆیان لە ماڵەکان دەبەسترێنەوە و تەواوی مافەکانیان لێ وەردەگیرێت.













گەلەری