سەردێڕ:

هاوڵاتییەک لەناو ئۆتۆمبێلەکەى خۆى لە کەسنەزان کوژرا

PM:05:37:21/09/2021

25244 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژى پۆلیسى هەولێر راگەیەندراوێکى لەبارەى کوژرانى هاوڵاتییەک لەناو ئۆتۆمبیلەکەى خۆى بڵاوکردەوە.


هۆگر عەزیز، وتەبێژى پۆلیسى هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "ئەمڕۆ کاتژمێر (٤)ی بەرەبەیان، لە ناحیەی کەسنەزان ڕووداوێکی کوشتن ڕوویدا، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداو دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد".

ئاماژەى بەوەش کرد "لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (ئ.ا.ع) لەناو ئۆتۆمبێلەکەی کوژراوە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی".

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وتەبێژى پۆلیسى هەولێر "تیمەکانی پۆلیس دوای وەرگرتنی زانیاری و لەڕێگای کامێرای چاودێری توانرا بکەری سەرەکی تاوانەکە بەناوی (خ. ص. ح) دەستگیر بکرێت".

ئاماژە بەوەش کراوە "هەروەها چەند کەسێکی تریش بەناوەکانی (د.خ.ص) و (م. هـ. م.) و (هـ. ن. ع.) دەستگیرکران کە بەشداربوون لەم تاوانە".

رونیشکراوەتەوە "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە کرا، بەڕێزیان بڕیاریدا بەبەند کردنی تۆمەتباران بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان."

لەبارەى روداوەکە، هێرش قادر پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى لە هەولێر رایگەیاند "بەگوێرەى گرتە ڤیدیۆیى کامێراکانى چاودێرى بکوژی ئەو کەسە لە ماڵێک دێتە دەرەوە و دەسترێژی گولە لە ئۆتۆمبێلەکە دەکات و دەڕواتە ژوورەوە".

هێزە ئەمنییەکان لە رێگەى گرتە ڤیدیۆکانەوە تاوانبارەکەیان ناسیوەتەوە و دەستگیریان کردووە".













گەلەری