سەردێڕ:

بۆچی سەرۆکی روسیا پۆشاکی سەربازی لەبەرناکات؟

PM:12:36:21/09/2021

10924 جار خوێندراوەتەوە

وەک لە سەرجەم دەرکەوتنەکانیدا لە مەراسیمە سەربازییەکاندا دەردەکەوێت، ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆکی روسیا بە جلی سەربازییەوە نابینرێت، ئەمەش پرسیاری لای هاوڵاتیانی روسیا و میدیاکان دروستکردووە ئاخۆ بۆچی پوتین پۆشاکی سەربازی لەبەر ناکات؟


لەو بارەیەوە ماڵپەڕی روسیا تودەی هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە و لە زمانی دیمیتری بیسکۆفی وتەبێژی سەرۆکایەتی روسیاوە دەڵێت، پوتین پابەندی لەبەرکردنی ئەو پۆشاکانە نابێت، تەنانەت ئەگەر بەشداری مانۆڕە سەربازییەکانیش بکات.

ئەو وتەبێژە باسی لەوەکرد، "سەرۆکی وڵاتەکە خۆی بڕیار دەدات لەوەی ئەو پۆشاکانە لەبەر بکات یان نا و هیچ شتێک ناتوانێت ناچاری بکات بۆ ئەو بابەتە."

دەشڵێت، "ئەو پابەندی لەبەریکردنی ئەو پۆشاکە سەربازییە فەرمییە نابێت، بەڵام وەک دەبینرێت، لە زۆرینەی کاتەکاندا پێکهاتەیەک لەو پۆشاکانە بەکاردەهێنێت لەبری تەواوی پۆشاکەکە."

ڤلادیمێر پوتین لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٢ـووە لە روسیا و لە ساڵی ١٩٩٩ بووەتە سەرۆکی کاربەڕێکەری روسیا تاوەکو ساڵی ٢٠٠٠ و دواتریش لە ٢٠٠٤ بووە سەرۆکی روسیا و بۆ جارێکی دیکە لە ٢٠٠٨ـەوە هەمان پۆستی وەرگرتووەتەوە تاوەکو ٢٠١٢، جاری چوارەمیش لە ٢٠١٨ـەوە بووەوە بە سەرۆکی وڵاتەکە.













گەلەری