سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

AM:11:18:21/09/2021

9792 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٦١ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، یەک گرامیش بە ٥٦ دۆلار و ٤٢ سەنتە و یەک کیلۆگرامیش بە ٥٦ ھەزار و ٤٢٠ دۆلارە.


هەروەها، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەرداهاتوو هەر مسقاڵێک زێڕ نزیکەی دوو هەزار دینار بەرزبووەتەوە و بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٣ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٦٧ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤١٧ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی زێر لەجیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەگەرچی لە سەرەتای ھەفتەی رابردوو کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.













گەلەری