سەردێڕ:

عەدنان عوسمان: لەم هەڵبژاردنەدا موفاجئە دەبێت و هاوڵاتیان دەتوانن سزای دەسەڵاتداران بدەن

PM:11:36:20/09/2021

5660 جار خوێندراوەتەوە

سکرتێری پێشووی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند، ئەو بۆچوونە هەڵەیە پێوایە سندوقەکانی دەنگدان ناتوانێت گۆڕانکاری دروست بکات، خەڵکی بە رێژەیەکی زیاتر لە هەڵبژاردنی بەشداری بکات گۆڕانکاری لە حکومڕانیدا روودەدات.


عەدنان عوسمان سکرتێری پێشووی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان، لە تاوتوێی ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەکرد، لەم هەڵبژاردنەدا موفاجئە روودەدات، هاوڵاتیان دەتوانن لەرێگەی دەنگدانەوە سزای دەسەڵاتداران بدەن.

وتیشى، هاوڵاتیان بە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا سزای پارتی و یەکێتی دەدەن.

عەدنان عوسمان دەشڵێت، سندوقەکانی دەنگدان دەتوانێت گۆڕانکاری دروستبکات و ئەو بۆچوونەی دەڵێت، سندوقەکانی دەنگدان ئەوە ناکات دوورە لە راستییەوە.

بڕیارە لە رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئەنجام بدرێت و تیایدا، تیمی چاودێرانی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکان چاودێری وردی پرۆسەکە دەکەن و هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقیش، جەختدەکەنەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە لەکاتی خۆیدا.








گەلەری