PM:08:51:20/09/2021
28840 جار خوێندراوەتەوە
ماڵپەڕی دەیلی مەیڵ بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی گڕکانێك لە دوورگەی لاپالمای ئیسپانیا کەوتەوە، زیاتر لە پێنج هەزار خەڵك هۆتێڵ و ماڵەکانیان جێهێشت و شارەزایانیش هۆشیاری لە خراپبوونی دۆخەکە دەدەن.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەشت رووباڕ ئاگر و ماددەی تواوەی گڕکانەکەیان لەخۆ گرتووە و بەناوچەکاندا بڵاودەبێتەوە و تەنانەت چووەتە ناو ماڵەکانیش.
باسی لەوەشکردووە،
پریشکی ئاگری گڕکانەکە خوێندنگەی ناوچەکەی رووخاندووە و چاوەڕوان دەکرێت، وەک
کاردانەوەیەکی دوای گڕکانەکان؛ گازێکی ژەهراوی لە گڕکانەکەوە دروست ببێت و بە ژینگەی
ناوچەکەدا بڵاوبێتەوە.