سەردێڕ:

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق: پلانی باش دانراوە بۆ پاراستنی ناوەندەکانی دەنگدان

PM:08:20:20/09/2021

3180 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، "پلانی ئەمنی باش دانراوە بە ئامانجی پاراستنی بنکە و ناوەندەکانی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنەکانی ١٠ی تشرینی یەکەمی داھاتوو".


عەبدولغەنی ئەسەدی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، "پلانی ئەمنی باش بە ئامانجی پاراستنی بنکە و ناوەندەکانی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنەکانی ١٠ی تشرینی یەکەمی داھاتوودا دانروە"، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق باسی لەوەشکردووە، ئەرکی سەرشانی ھێزە ئەمنییەکانە لەنێویاندا ھێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی، ئاسایش بۆ ھاوڵاتیان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابین بکەن.

بڕیارە لە رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئەنجام بدرێت و تیایدا، تیمی چاودێرانی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکان چاودێری وردی پرۆسەکە دەکەن و هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقیش، جەختدەکەنەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە لەکاتی خۆیدا.













گەلەری