سەردێڕ:

ڤیدیۆ..منداڵێکى ٥ ساڵان بەشێوەیەکى سەرسوڕهێنەر لەژێر بارهەڵگرێک رزگارى دەبێت

PM:03:52:20/09/2021

17660 جار خوێندراوەتەوە

کامێراى چاودێرى یەکێک لە ناوچەکانى شارى ئەزمیر ساتەوەختى روداوێکیان تۆمارکرد کە تیایدا منداڵێکى تەمەن ٥ ساڵ کە خەریکى یاریکردن بوو دەکەوێتە ژێر بارهەڵگرێکەوە.


روداوەکە لەیەکێک لە شەقامەکانى ناوچەى کاراباغلار لە شارى ئەزمیر روویداوە و لەکاتى تێپەڕبونى بارهەڵگرەکە لەو ناوچەیە منداڵەکە دەکەوێتە ژێرى و بەپەلە دەگوێزرێتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بەگوێرەى میدیاکانى تورکیا لەدواى رووداوەکە منداڵەکە لەلایەن خێزانەکەیەوە دەگوێزرێتەوە بۆ نەخۆشخانەى کۆلێژى پزیشکى لە زانکۆى دوکوز ئیلول و لەئێستادا منداڵەکە لەنەخۆشخانەکە لەژێر چارەسەرى پزیشکیدایە.

سێفدین یەڵماز باپیرى منداڵەکە لە لێدوانێکى بۆ رۆژنامەنووسان لەبارەى رووداوەکە رایگەیاند "لەماڵەوە بووم. لە هاوارى منداڵەکە رامکردە دەرەوە و بینیم نەوەکەم لەژێر تایەى بارهەڵگرەکەدایە و دەستبەجێ بە ئۆتۆمبێلەکەى ماڵەوە گواستمانەوە بۆ نەخۆشخانە و سکاڵامان لەسەر شۆفێرەکە تۆمارکرد".

بەگوێرەى میدیاکانى ئەو وڵاتە، لەئێستادا پۆلیس لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و شۆفێرى بارهەڵگرەکە دەکات.













گەلەری