سەردێڕ:

توێژینەوەیەکى نوێ:دەکرێت رەنگی رەش بۆ قژی ماشوبرنجی بگەڕێنرێتەوە

AM:09:21:20/09/2021

10532 جار خوێندراوەتەوە

تیمێکی پزیشکی لە کۆلێژی فاجیلۆس لە زانکۆی کۆڵۆمبیا لە نوێترین توێژینەوەیاندا ئاشکرایان کرد، کەمکردنەوە و نەهێشتی نیگەرانی و دودڵی دەکرێت رەنگی رەش بۆ قژی ماشوبرنجی بگەڕێنێتەوە.


تیمی توێژینەوەکە کە لە کۆمەڵێک پزیشک و نوژدار پێکهاتوون و توێژینەوەکەیان لە گۆڤاری "eLife" بڵاوکردووەتەوە، ئاماژەیان بەوەدا، کارمەندێک دوای ئەوەی ماوەی مۆڵەتەکەی تەواودەبێت و دەگەڕێتەوە سەرکارەکەی تێبینی ئەوەیان کردووە ژمارەکە لە تاڵەکانی قژی رەنگی سپێتییان نەماوە و رەشبوونەتەوە.

تیمی توێژەر لەو باوەڕەدان، ئەمە دەکرێت ئاماژەیەک بێت بۆ ئەوەی نەهێشتنی نیگەرانی بەرامبەر ژیان و دودڵی فشاری دەروونی پرۆسەی پیربوون دوابخات.

مارتن بیکارد، توێژەر لە تیمەکە و سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە و مامۆستای یاریدەدەر لە پزیشکی رەفتارناسی لە کۆلێژی فاجیلۆس لە زانکۆی کۆڵۆمبیا دەڵێت، "ئەم توێژینەوەیە تێڕوانینێکی قوڵە لە بارەی پیرێتی و پیربوونەوە".

دەشڵێت، تێگەیشتن لە میکانیزمی گەڕانەوەی قژێکی ماشوبرنجی بۆ رەنگی سروشتی خۆی، بەڵگەیەکی نوێ پێشکەشدەکات لەبارەی پیرێتی و پرۆسەی پیربوونەوە لە مرۆڤدا بەشێوەیەکی گشتی و چۆنییەتی کاریگەربوونی بە هەوڵدانی زۆر و ماندوبونی مرۆڤەوە.

مارتن بیکارد ئەوەشی خستووەتەڕوو، پیربوون پرۆسەیەکی بایۆلۆجی نییە لەسەر یەک هێڵی راست و جێگیر بڕوات، بەڵکو دەکرێت بەشێوەیەکی کاتی بوەستێنرێت و دوابخرێت.

زانایان و توێژەران لەو باوەڕەدان، چۆن قەدی دار هێڵی بازنەیی تێدایە و تەمەنی دەردەخات، بەهەمان شێوە تاڵە مووەکانی قژی مرۆڤ زانیاری لەبارەی مێژوو بایۆلۆجییەوە تێدایە. هەتا قژ لە ژێر پێستدابێت، دەکەوێتە ژێر کاریگەری هۆڕمۆنەکان و لەروی دەرونییەوە نیگەرانی و فشاری دەرونی و دودڵی کاریگەری لەسەر دادەنێن، تەنها بە رووانی قژ و داپۆشینی سەر پێى، وەک داپۆشەرێکی ماشوبرنجی دەردەکەوێت و وردەوردە سپێتی سەر دادەپۆشێت.

هەروەها، زانایان گەرەنتی تەواویان نەداوە لەبارەی گەڕانەوەی رەنگی هەموو قژ بۆ رەنگی سروشتی خۆیی و مەرجیش نییە قژی هەموو کەسێک بتوانرێت جارێکی دیکە لە ماشوبرنجییەوە ببێتەوە بە رەش، بەتایبەتی ئەو کەسانەی ماوەیەکی زۆرە قژیان ماشوبرنجی بووە جارێکی دیکە قژیان رەشنابێتەوە.


کـ ، ئـ













گەلەری