سەردێڕ:

ماڵپەڕ و سۆشیال میدیای ئێن ئاڕ تی یەکەمی پێگە ھەواڵییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستن

PM:02:07:18/09/2021

8284 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی ھەڵسەنگاندنێکی ناوەندی ئەلێکسا بۆ ریزبەندیکردنی ژمارەی سەردانیکەرانی ماڵپەڕە ئەلیکترۆنییەکان، جارێکی دیکە ماڵپەڕی ئێن ئاڕتی بە پڕ خوێنەرترین ماڵپەڕی ھەواڵی لە عێراق و سۆشیال میدیای ئێن ئاڕ تی یش بەپێی داتاکانی کۆمپانیای ئەلێکسا ٢٠ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار لەسەرووی ریزبەندیی دیارترین کەناڵە عەرەبی وکوردیەکاندایە.


بەگوێرەی ھەڵەسەنگاندنەکەی ناوەندی ئەلێکسا، ئێن ئاڕتی یەکەمی پێگە ھەواڵیەکانە، لە ریزبەندیی ١٠٠ پڕ بینەرترین ماڵپەڕدا.
ناوەندی ئەلێکسا بۆ ریزبەندیکردنی ژمارەی سەردانیکەرانی ماڵپەڕە ئەلیکترۆنییەکان، لە ساڵی ١٩٩٦ لەلایەن کۆمپانیای ئەمەزۆن دامەزراوەو کاری ھەڵسەنگاندن بۆ ناوەند و ماڵپەڕە جیھانییەکان.
لەلایەکی دیکەوە پەیجی ئێن ئاڕتی لەپێش پەیجی کەناڵە دیارەکانی (ئەلعەرەبیە، ئەلجەزیرە، بی بی سی عەرەبی و سی ئێن ئێن عەرەبی و شەرقیە)ەوەیە. 
لەماوەی رابردوودا سۆشیال میدیای چەند جارێک وەک پڕبینەرترین و پەیج دەستنیشانکراوە لەعێراقدا. 
دامەزراوەیی میدیایی نالیا، لەساڵی ٢٠١١ەوە دامەزراوە و خاوەنی ھەریەک لە کەناڵەکانی ئێن ئاڕ تی یەک، دوو، سێ، چوار و ھەروەھا لە دوایین ھەنگاویشدا، کەناڵی ئێن ئاڕ تی سپۆرتی تایبەت بە وەرزشکارانی ھەرێمی کوردستان کردەوە.













گەلەری