ئەنجومەنی راژەی عێراق رایگەیاند، پلانی دامەزراندن پشت دەبەستێت بەو زانیارییانەی لە دامەزراوەکانی حکومەتدا بەردەستن.
سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی عێراق ئاماژەى بەوە کرد "ساڵەکانی تەواوکردنی خوێندن و تێکڕای نمرە و بەدەستهێنانی توانستی زیاتر دوای خوێندن و هاوسەرگیری و منداڵ لەو میکانیزمانەن لە کاتی دامەزراندندا لەبەرچاو دەگیرێن".
مەحمود تەمیمی سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی عێراق
بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاند، زانیاری و داتای تایبەت بە دەرچوانی
زانکۆ و پەیمانگاکان لە نوسینگەی سەرۆکوەزیراندا بەردەستن و دەستپێشخەری بۆ دامەزراندنییان
بە ئامانجی بەرەوپێشتربردن و چالاککردنی کەرتی تایبەتە بەراورد بە کەرتی گشتی.
دەشڵێت، بۆیە ئەم کارە دەکەن چونکە کەرتی
گشتی پەیوەستە بە یاسای بودجەوە.
لەبارەی میکانیزمەکانی دامەزراندنی دەرچوانی
زانکۆ و پەیمانگاکان مەحمود تەمیمی ئەوەشی خستەڕوو، ساڵەکانی تەواوکردنی خوێندن یەکێکە
لە پێوەر و میکانیزمەکانی دامەزراندنی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان، چونکە هەتا پێشتر
خوێندنی تەواو کردبێت لەپێشترە بۆ دامەزراندن.
ئاماژەی بەوەشدا، تێکڕای نمرە و ئەو
توانستانەی لەدوای دەرچوونەوە بەدەستییان هێناوە و هاوسەرگیری و بوونی منداڵ، بەشێکی
دیکەن لەو میکانیزمانەی پشتییان پێدەبەسترێت بۆ دامەزراندنی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان.
سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی عێراق باسی لەوەشکرد،
لە ئێستادا هیج هاوکاری کردنێک لە نێوان کەرتی گشتی و تایبەت نییە، چونکە ئەنجومەنی
راژە بەرپرسە لە دۆسییەی دامەزراندن لە دامەزراوەکانی حکومەتدا، بەڵام چەند چالاکییەک
لە نێوان وەزارەتی کار و کەرتی تایبەت هەیە و بەلایەنی پەیوەندیدار بە دۆسییەی کار
و دامەزراندن لە کاری تایبەت دادەنرێت.
مەحمود تەمیمی سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی عێراق
وتیشی، ئەنجومەنی راژەی فیدڕاڵی و دامەزراوەکانی حکومەت وابەستەن بە یاسای بودجە و
رێنماییەکانییەوە.
كـ ، ئـ