سەردێڕ:

کاتی کۆتاییهاتنی گەرما و فێنکبوونی کەش و هەوا ئاشکراکرا

AM:11:48:17/09/2021

18072 جار خوێندراوەتەوە

شارەزا لەبواری کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی سێ رۆژی داهاتوودا، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و پەڵە هەور لە رۆژئاوای وڵاتدا دەرکەون و لەوانەشە بارانبارین بەشێوەی پچر پچڕ هەیە.


عەلی کەربەلایی شارەزا لەبواری کەشناسی عێراق رایگەیاندووە، لە باکوری وڵاتدا بایەکی فێنک بڵاودەبێتەوە و لەوانەشە لەچەند ناوچەیەکدا خۆڵببارێت.

باسی لەوەشکردووە، بۆ رۆژی هەیینی و شەممە، پلەکانی گەرما لە باشوری عێراقدا کەمێك بەرزدەبنەوە، بەڵام لە رۆژی یەکشەممە پلەکانی گەرما لەسەرتاسەری وڵاتدا بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمساڵ عێراق هاوینێکی گەرمی بەڕێکرد، بە جۆرێک ساڵانی رابردوو بەو جۆرە نەبووە و لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما گەیشتنە سەرو ٥٠ پلەی سیلیزی.













گەلەری