سەردێڕ:

ڤیدیۆ... بزنێك مریشکێک لە دەستی بازێک رزگار دەکات

AM:10:26:15/09/2021

141492 جار خوێندراوەتەوە

خاوەن ماڵێك کە پەلەوەر و ئاژەڵی ماڵی هەیە و بەخێویان دەکات، گرتەڤیدیۆی ساتی پەلاماردانی مریشکێك لەلایەن بازێکەوە بڵاودەکاتەوە.


خاوەن ماڵەکە رایگەیاند، گوێی لەدەنگی پەلەوەرەکان بوو، وەکو شتێك هێرشی کردبێتەسەریان، دواتر لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، بازێك دەیەوێت مریشکێك بەرێت.

بەڵام لەو کاتەدا کەڵەشێرێك هات بەهانایەوە و نەیتوانی دووریخاتەوە، دواتر بزنێك بازەکە ناچاردەکات بڕوات و مریشکەکە رزگاربکات














گەلەری