سەردێڕ:

سێ دراوی جیهانی نرخیان لە بازاڕەکانی هەرێمدا گۆڕا

AM:09:53:15/09/2021

13764 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ ھەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا، بەمەش نرخی دۆلار وەک خۆی ماوەتەوە.


هاوکات، هەریەکە لە یۆرۆ و پاوەن و تمەنی ئێرانی نرخیان بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەوە.

ساڵی رابردوو حکومەت عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.

١٠٠پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.

١٠٠دۆلار بە دوو ملیۆن و ٦٩٠ ھەزار تمەنە.

١٠٠دۆلار بە ٨٠٠ ھەزار لیرەی تورکیە













گەلەری