سەردێڕ:

وێنە.. هاوڕێیەتییەکی سەرنجراکێشی نێوان سەگ و پشیلەیەک

AM:08:55:14/09/2021

6312 جار خوێندراوەتەوە

دۆستایەتی و بەیەکەوە ژیانی سەگ و پشیلەیەکی ناو کێڵگەیەک لە شاری ئەدیرنە، بووەتە مایەی سەرنجڕاکێشان.


لە کێڵگەیەکی گەڕەکی کارائاغچ لە ئەدیرنە سەگێکی تەمەن دووساڵ بە ناوی "ساکز" و پشیلەیەکی تەمەن یەک ساڵ بەناوی "سارمان" بەشێوەیەکی بەردەوام بەیەکەوەن و دۆستایەتییەکی پتەو لە نێوانیاندا هەیە. ئەو سەگ و پشیلەیە پێکەوە لەناو یەک دەفر خواردن دەخۆن و ناوبەناو پێکەوە یاریی دەکەن.

نەبیل ئەیکەیف خاوەنی کێڵگەکە باسی لەوەکردووە، ئەو سەگ و پشیلەیە وەک دوو دۆستی گیانی بە گیانی پێکەوە گەورەبوون.

دەشڵێت، "من بەهیچ شێوەیەک ناتوانم لەیەکیان دوور بخەمەوە. بەیانیان زوو کە دەمبینن بەڕاکردن دێن بەرەوپیرم. بەیەکەوە خواردنەکەیان بەش دەکەن. هیچ ئیرەیی و نەگونجانێک لەنێوانیاندا نییە."

خاوەندی ئەو کێڵگەیە دەڵێت، سەگ و پشیلەکە بە بەردەوام بەشێوەی ٢٤ کاتژمێریی بەیەکەوەن." هیواش دەخوازێت و دەڵێت، "هیوادارم ببن بە نموونە بۆ مرۆڤەکان، چونکە مرۆڤەکان بەزەحمەت بەیەکەوە دەگونجێن."













گەلەری