سەردێڕ:

نرخی دۆلار لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو بە چەندە؟

AM:10:27:03/06/2023

32508 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەوەش نرخەکەی لە بەرزیدا جێگیرە.


ئەمڕۆ شەممە، بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت لە کاتێکدا رۆژی پێنجشەممە بەهای ١٠٠ دۆلار بە هەمان شێوە بە ١٤٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا و بەوەش هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر نرخەکەیدا نەهاتووە.

هاوکات، سەرەڕای ئەوەی تەنیا لە هەفتەی رابردوودا بانکی ناوەندی عێراق یەک ملیار و ٢٧٠ ملیۆن و ٥١١ هەزار و ٥٧١ دۆلاری خستوەتە بازاڕەکانەوە، بەڵام بەهای دۆلار لە نێوان ١٤٦ هەزار بۆ ١٤٧ هەزار دینار جێگیرە.

ئەوە لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندی عێراق هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٣٠ هەزار دینار دەفرۆشێت، بەڵام لە بازاڕەکانی دراودا بە جیاوازی نزیکەی ١٧ هەزار دینار دەفرۆشرێتەوە و بانکی ناوەندی عێراقیش لەو بارەیەوە رایگەیاند، کۆمەڵێک بازرگانی بچوک هەن کە ناتوانن داخڵی سیستەمی ئەلیکترۆنی ببن و بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر دۆلار لە بازاڕەکانی دراودا.













گەلەری