سەردێڕ:

عێراق گفتوگۆی نهێنی نێوان ئەم دوو وڵاتە لە بەغدا ئاشکرا دەکات

PM:03:16:13/09/2021

8100 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاشكرای كرد، شاندی باڵای ئێران و سعوودیە، چوار جار بە نھێنی لە بەغدا کۆبوونەتەوە.


موختار موسەوی ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرای کردووە کە شاندی باڵای ئێران و سعوودیە لە میانی ساڵی رابردوودا، چوار جار بەنھێنی لە بەغدا کۆبوونەتەوە و رایگه‌یاندووه‌: "کۆبوونەوەکان بە نێوەندگیریی عێراق، ساز کراون".

وتیشی: "عێراق رۆڵی گرنگیی گێڕاوە لە ھێور کردنەوەی رەوشی ناوچەکە، بە تایبەتیش بۆ چارەسەرکردنی گرژییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە".

موسەوی زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو، بە تایبەت لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان.








گەلەری