سەردێڕ:

وەزارەتى ناوخۆ رونکردنەوە لەسەر کارتى نیشتیمانى دەدات

PM:01:46:13/09/2021

36528 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەرایەتى کاروبارى کارتى نیشتیمانى سەر بە وەزارەتى ناوخۆى عێراق، رونکردنەوەیەکى لەبارەى دەرهێنانى کارتى نیشتیمانى بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، عەمید محەمەد ناجى شەمەرى، جێگرى بەڕێوبەرى کاروبارى کارتى نیشتیمانى لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراقییە ئاماژەى بەوە کرد کە دەرهێنانى کارتى نیشتیمانى بە چەند رێکارێک تێدەپەڕێت.

وتیشى "بۆ دەرهێنانى کارتەکە چەند بەڵگەنامەیەکى ئەلەکترۆنى لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت و لەپاشان کارتەکەى پێدەبەخشرێت".

لەبارەى هۆکارى دواکەوتنى دەرهێنانى کارتەکەش شەمەرى رونیکردەوە "سەرجەمى فەرمانگەکانى کارتى نیشتیمانى لۆدێکى زۆریان لەسەرە کە ٣٣٦ فەرمانگەن لەشار و شارۆچکەکان".

جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە کە دەرهێنانى کارتە نیشتیمانییەکە رانەگیراوە.

پێشتر عوسمان غانیمى، وەزیرى ناوخۆى عێراق داواى کرد لە رێگەى کورتەنامەوە هاوڵاتیان لە کاتى دەرهێنانى کارتى نیشتیمانى و رایکردنى مامەڵەکەیان ئاگادار بکرێنەوە.


 













گەلەری