١. نەخواردنی شەکر و شیرینیە دەستکردەکان، لەبەر ئەوەی زیان بە بەکتریا سوود بەخشەکانی ناو ریخۆڵەت دەگەیەنێت و ئەمەش رێخۆشکەر دەبێت بۆ ڤایرۆس.
٢. خواردنی پیاز و سیر، لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندە بە ماددەی ئەلیۆم وەک دژە بەکتریا و دژە ڤایرۆس کار دەکات.
٣. خواردنی سەوزەکان وەک سپێناخ، قەڕنابیت و بڕۆکلی، سیستمی بەرگریت بە بەهێزی دەهێڵێتەوە.
٤. خواردنی ئەو سەوزە و میوانەی ڤیتامین Cیان تێدایە، وەک لە تەماتە، پڕتەقاڵ و بیبەری شیریندا هەیە.
٥. زینک، خواردنی ٢٥ میلیگرام زینک رۆژانە یارمەتیت دەدات سیستمی بەرگری دژی سەرما بوەستێتەوە.
٦. خواردنی چەوری ماسی، لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا سێ خواردنی ماسی دەبێتە باشتر بوونی سیستمی بەرگری جەستە.