سەردێڕ:

دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرکۆماری تورکیا لە دەرەوەی وڵات گەڕیندرانەوە بۆ ئەنقەرە

PM:04:34:26/05/2023

1944 جار خوێندراوەتەوە

دوای نزیکەی هەفتەیەک لە دەسپێکردنەوەی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی تورکیا بۆ هاوڵاتیان دەرەوەی وڵات، دەنگدان کۆتای هات و دەنگەکان گەڕێندرانەوە بۆ تورکیا.


ئەمڕۆ هەینی، دوای ئەوی ئێوارەی دوێنێ وادەی دەنگدانی خولی دووەم بۆ سەرۆکایەتی کۆمار تەواو بوو لە رێگەی فڕۆکەوە دەنگەکان هێندرانەوە بۆ ئەنقەرە.

هاوکات سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستی پێکردووە.

ئەوە لە کاتێکدایە، رۆژی ١٤ی ئایار گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمان لە تورکیا بەڕێوەچوو، بەڵام بەهۆی بەدەستنەهێنانی دەنگی پێویست، هیچ کام لە کاندیدەکان نەیانتوانی سەربکەون و هەڵبژرادن کەوتە گەڕی دووەم.

رکابەری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە نێوان چوار کاندید بوون کە ئەوانیش، رەجەب تەیب ئەردۆغان و کەمال کلیچدار ئۆغڵۆ و سینان ئۆغان و موحەڕەم ئینجە بوون و دەنگەکان بەم شێوەیە بوون، ئەردۆغان ٤٩.٥٢٪ و کلیچدارئۆغلۆ ٤٤.٨٨٪ـی دەنگەکانیان بەدەستهێنا و سینان ئۆغان ٥.١٧٪ و ئینجەش ٠.٤٣٪ـی دەنگەکانیان بەدەستهێنا.

هاوکات، رۆژی ٢٨ی ئایار گەڕی دووەمی دەنگدانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بەڕێوەدەچێت و لە چەند رۆژی رابردوودا، سینان ئۆغان پشتیوانی خۆی بۆ ئەردۆغان دەربڕی.













گەلەری